به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی تایله‌ند ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ، له شاری “بانكۆك” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون.
ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر” و “تایله‌ند هی خه‌ڵكه”، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، گۆڕینی ده‌ستوور و كۆتایی هێنان به ئه‌زییه‌ت و ئازاری نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت بوون. ناڕازییان ده‌ڵێن: ئه‌م خۆپیشاندانه نیشانی دا كه توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا خوازیاری گۆڕانكارین و ئه‌م خواسته‌یه ته‌نیا به گرووپه خوێندكارییه‌كان گرێ نه‌دراوه و له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا، به‌رده‌وام هه‌موو ڕۆژێك خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه.