خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری مه‌عده‌نچیان و جووتیاران له پێرۆ كه له دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به سیاسه‌تی ئابووری ده‌وڵه‌ت ده‌ستی پێكردووه، هه‌روا به‌رده‌وامه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م خۆپیشاندانانه له لایه‌كه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به سپێردرانی ئیمتیاز و درێژكردنه‌وه‌ی قه‌راردادێك بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له مه‌عده‌نی “تیا ماریا” و باقی مه‌عده‌نه‌كانی دیكه‌ی مس له نێوان ده‌وڵه‌ت و له لایه‌كی دیكه‌وه شیركه‌تی مێكزیكی “ساوترۆن كۆپێر” كه له به‌شی سه‌نعه‌ت و مه‌عده‌ن مس چالاكی ده‌كات ده‌ستی پێكردووه و ئێستا سه‌رتاسه‌ری وڵاتی پێرۆی گرتووه‌ته‌وه. چالاكانی كرێكاری، ژینگه‌پارێز و جووتیاران كه درێژه‌ی به‌هره‌به‌رداری به مه‌ترسی بۆ سه‌ر كه‌شاوه‌رزی، ئاوی خواردنه‌وه و گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌زانن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه مانگرتنی به‌ربڵاوتر له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی پێرۆ رێك بخه‌ن. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له مه‌عده‌نه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته، بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زۆرێك له كرێكارانی مه‌عه‌ده‌ن. له لایه‌كی دیكه‌وه، جووتیارانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌م مه‌عده‌نانه به‌هۆی هه‌ڵێنجانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، ناتوانن درێژه‌ی به چالاكییه‌كانیان بده‌ن. درێژه‌ی هه‌ڵێنجانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له مه‌عده‌نه‌كان و كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئاوی سۆر بۆ ده‌رهێنانی مس، زیاتر له ١٣ هه‌زار هێكتار له زه‌وییه كه‌شاوه‌رزییه‌كانی پێرۆی به‌ره‌و له‌ناوچوون بردووه كه پێویستی ٤ ملیۆن كه‌س له‌م وڵاته ٣٠ ملیۆنییه دابین ده‌كات. خه‌ڵكی ناوچه زیان به‌ركه‌وتووه‌كان به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی گوزه‌ران و ئه‌گه‌ری پیسبوونی له‌سه‌ره‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه و كه‌شاوه‌رزی، خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی مانگرتنێكی گشتی بێ‌سنوور بوون.