به هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی شاری “مینسك” پێته‌ختی بێلارووس، ڕۆژی شه‌ممه به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له‌م وڵاته، ته‌رمی یه‌كێك له قوربانیانی ئه‌م دواییانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرد.
ناڕازییان له‌م خۆپیشاندانه‌دا، له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی گوڵ و نیشان دانی هێمای سه‌ركه‌وتن، درووشمی نه‌مانی “توندووتیژی”یان وته‌وه. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، ئه‌م لاوه ٣٤ ساڵ ته‌مه‌نه له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كان و به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه. هاوكات به سه‌دان كه‌س له هاووڵاتییانی بێلارووس كه له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و له ئێستادا ئازاد كراون، ده‌ڵێن: له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیاندا ئه‌شكه‌نجه دراون. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاندووه كه به‌ڵگه‌ی سه‌لمێندراویان سه‌باره‌ت به ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان هه‌یه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ٢٧ وڵاتی یه‌كێتیی ئۆرووپا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌ركوتی ناڕازییان له بێلارووس ڕۆڵیان بووه، سزا بده‌ن.
