کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی شه‌ڕ له‌ سوورییه‌

افزایش شمار قربانیان جنگ سوریه

افزایش شمار قربانیان جنگ سوریه

 

“میشێل باشله‌” كۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی هێرشی ئاسمانی سوورییه‌ و هاوپه‌یمانه‌كانی، زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ناوبراو جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێرش بۆ سه‌ر مه‌دره‌سه‌كان، نه‌خۆشخانه‌كان و بازاڕه‌كان ناتوانێت ببێته‌ بیانوویه‌ك بۆ پاساو كردنی ته‌سادوفی هێرشه‌كان و له‌به‌ر چاو نه‌گیرێت. كۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕه‌خنه‌شی له‌وه‌یكه‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌وه‌ هیچ كارێك ناكات گرت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ ژماره‌ی كوژراوه‌كان له‌ ناوچه‌كانی ژێركۆنتڕۆڵی نه‌یاران له‌ ئێدله‌ب كرد و وتی: ٢٦ منداڵ له‌ ناو قوربانییانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌ن. ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ كۆتایی مانگی ئاوریلی ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌تا ئێستا، زیاتر له‌ ٣٥٠ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٣٣٠ هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ بوون. ده‌وڵه‌تی سوورییه‌ ئیدیعای كردووه‌ كه‌ به‌هۆی پێشێل كردنی ئاگربه‌س له‌ لایه‌ن نه‌یارانه‌وه‌، هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر پێگه‌كانیان.