په‌رله‌مانی لوبنان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، یاسایه‌كی پێوه‌ندیدار به درێژكردنه‌وه‌ی بارودۆخی نائاسایی له‌م وڵاته په‌سه‌ند كرد كه به ئه‌ڕته‌ش ئێختیارێكی به‌رفراوان بۆ سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له لوبنان ده‌دات.
به‌وته‌ی كۆر و كۆمه‌ڵه‌كانی مافی مرۆڤ، ڕاگه‌یاندنی ئه‌م بارودۆخه ڕێگه به ئه‌ڕته‌شی لوبنان ده‌دات تا ئازادی به‌یان، ئازادی كۆبوونه‌وه و چاپه‌مه‌نی سه‌ركوت بكات و بچنه ناو ماڵی هاووڵاتییانه‌وه و هه‌ر كه‌سێك كه له بواری ئه‌منییه‌تی به هه‌ڕشه‌ی بۆ سه‌ر ئاسایشی لوبنان بناسرێت ده‌ستبه‌سه‌ر بكات. شایانی باسه، ئه‌م بڕیاره به‌دوای ئه‌وه هاتووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ناڕازییان به ناكارامه‌بوونی ده‌وڵه‌ت له ئاست ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری به‌یرووت هاتبوونه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دابوو.