کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بۆردوومانی سنووری برادۆست له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركییه‌

13 1 1

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن فڕۆکە جه‌نگییه‌کانی توركییه‌ بۆردومانی گوندی گۆڕتارینی سنوری برادۆستیان کردووە و بەوهۆیەوە، ئاگر لە پوش و پاوانی گوندەکە کەوتووەتەوە. باسیش له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئاگرەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و هاوڵاتیان خۆیان هەستاون بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

شایانی باسه‌، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی توركییه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ لە کاتی کۆبوونەوەی پاسەوانی سەر سنور له‌گه‌ڵ پەکەکە، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی پاسەوانی سەر سنوری عێراقی کردووه‌ته‌ ئامانج، بەوهۆیەوە سێ ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی عێراقی و ژماره‌یه‌ك سه‌رباز كوژراون. وته‌بێژی په‌كه‌كه‌ وتوویه‌تی كه‌ له‌ گه‌ریلاكانی ئه‌وان كه‌س نه‌كه‌وتووه‌ته‌ به‌ر ئه‌م هێرشه‌.