به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌دوای بانگهێشتی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بۆ مه‌حكووم كردنی ئێعدامه‌كان و پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران، ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تی له شاری ئۆسلۆی نۆڕوێژ به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و ئاكسینه‌دا، كه له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری مه‌جلیسی ئۆسلۆ به‌ڕێوه‌چوو، “بێهرووز ناسری” له لایه‌ن كۆمیته‌ی نۆڕوێژه‌وه سه‌باره‌ت به پێویستیی ئه‌م كه‌مپه‌ینه قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. ئاكسۆنه‌كه پاش كاتژمێرێك، وێڕای خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی باقیی حیزبه به‌شداربووه‌كان و هه‌روه‌ها سروودی شۆڕشگێڕانه، كۆتایی به‌كاری خۆی هێنا.