له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له ویلایه‌تی “نیمرووز” له ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٧ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئیداره‌ی ئاسایشی “نیمرووز” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: بۆمبه چێنراوه‌كه له قه‌ڕاغ جاده‌یه‌ك له شارستانی “خاش ڕوود”، به ماشێنێكی هه‌ڵگری كه‌سانی مه‌ده‌نیدا ته‌قاوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو منداڵیش برینداربوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌یان به ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.