مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی ئێران كه له‌ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژه‌وه ده‌ستی پێكردووه و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، وزه‌خانه‌ی به‌رقیشی گرتووه‌ته‌وه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، داخوازی گشتی ئه‌م كرێكارانه، باشتربوونی بارودۆخی كاریان له‌وانه دابین كردنی شوێنی گونجاو بۆ پشوودان، په‌رداخت كردنی سه‌روه‌خت و زیاد كردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، نه‌مانی هه‌ڵاواردن له نێوان كرێكاران، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌راردادی سپی ئیمزا، دابین بوونی ئه‌منییه‌تی شوغڵیان و هه‌روه‌ها دابین كردنی سرویسی هاتووچۆ گونجاوه. له ئه‌نجامی ئه‌م مانگرتنه، چه‌ندین په‌یمانكار هه‌وڵیان داوه كه به پێشنیار كردنی بردنه‌سه‌رێی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، كۆتایی به مانگرتنی ئه‌م كرێكارانه بێنن، به‌ڵام كرێكارانی ناڕازیی هه‌روا سووربوون له‌سه‌ر سه‌رجه‌م داخوازییه‌كانیان و ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه خواسته‌كانیان به ته‌واوی دابین نه‌كرێ، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن. شایانی باسه، كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی نه‌وت به‌ر ڕاگه‌یاندنی مانگرتن، لیستێك له خواسته‌كانیان له ئێختیاری په‌یمانكاران دانابوو، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رنج نه‌دان و كه‌مته‌رخه‌می په‌یمانكاران له‌ئاست داخوازییه‌كانیان، بانگه‌وازی مانگرتنی گشتییان دابوو و ڕایانگه‌یاندبوو كه ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ ناچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
