له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی هه‌مه‌دان و ئه‌لبۆرز، لانیكه‌م ١٣ كرێكار تووشی ڕووداو بوون كه سێ كه‌سیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، به‌هۆی پێكدادانی كامیۆنێك له‌گه‌ڵ ماشێنێكی هه‌ڵگری كرێكارانی كه‌شاوه‌رزی له مه‌یدانی “جاده‌غار”ی هه‌مه‌دان، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش پاش ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها سێ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون. له دووهه‌م ڕووداودا، ٧ كرێكاری شیركه‌تی “كلاج ئه‌لبۆرز” هه‌ڵكه‌وتوو له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ئه‌لبۆرز كه له بواری كڕینی ئاسنه‌واڵه چالاكی ده‌كات، له‌كاتی تاواندنه‌وه‌ی ئه‌م ئاسنه‌واڵانه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كێك له كوره‌كان به سه‌ختی برینداربوون و ده‌ستبه‌جێ گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.