له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی سامناك كه ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ له به‌نده‌ری به‌یرووت ڕوویدا، لانیكه‌م ١٣٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٥ هه‌زار كه‌سیش برینداربوون. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به سه‌دان كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون.
كاربه‌ده‌ستانی لوبنان ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه زیاتر له‌و ژماره‌یه بێ كه ئێستا ڕاگه‌یه‌ندراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه فه‌رمانداری به‌یرووت ڕایگه‌یاندووه: نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه سامناكه ئاواره بوون. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه، ئه‌نبارێكی سه‌ره‌كی گه‌نم له‌ناو چووه و به‌وته‌ی وه‌زیری ئابووری ئه‌م وڵاته، له ئێستادا ته‌نیا بۆ یه‌ك مانگ پاشه‌كه‌وتی گه‌نمیان هه‌یه. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له‌حاڵێكدا ڕوویداوه كه لوبنان له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكی سه‌ختی ئابووری به‌ره‌وڕووه و بێكاری به‌ربڵاو و دابه‌زینی ئه‌رزشی پووڵی میللی، ژیانی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ كێشه‌ی جیدی به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه.