به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، ئاره‌ش نه‌سری، به‌ندكراوی سیاسیی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج له لایه‌ن دادگای ڕژیم له تاران به ١٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، حوكمه‌كه له‌لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای تارانه‌وه بۆ ناوبراو ده‌ركراوه و ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ به شێوه‌ی حزووری له دادگا پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه. ئاره‌ش نه‌سری به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “گواستنه‌وه و ڕاگرتنی چه‌ك و چۆڵ” به ١٢ ساڵ زیندان و به‌تۆمه‌تی “چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی نایاسایی له وڵات” به یه‌ك ساڵ و ٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه كه سه‌رجه‌م بووه‌ته ١٣ ساڵ و ٦ مانگ.