ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند كه نزیك به ١٠ ملیۆن هاووڵاتیی له‌م وڵاته تووشی نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩ بوون.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ئه‌فغانستان، ٥٣ له‌سه‌دی دانیشتووانی كابۆل تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوون. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه ئاماری تووش بووان له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته ٣ و ٤٢ سه‌دۆمی له‌سه‌د و له ناوه‌ندی ئه‌م وڵاته ٣٦ و ٣ دههۆمی له‌سه‌د و له ویلایه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتیش ٣٤ و ١ دههۆمی له‌سه‌د به‌رئاورد كراوه. شایانی باسه ویلایه‌ته‌كانی “دایكه‌ندی” و “غوور” كه‌مترین ئاماری تووش بوون به كۆویدی ١٩یان تێدا تۆمار كراوه.