ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی سامناك له شاری “به‌یرووت” پێته‌ختی لوبنان، زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌ندێ له سه‌رچاوه مه‌حلییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له ئه‌نبارێك له به‌نده‌ری شاری به‌یرووت و له‌نزێك شوێنی كۆگای یاری ئاگرین ڕوویداوه. به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه، تاكاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه ١٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٤ هه‌زار كه‌سیش به سه‌ختی برینداربوون. هاوكات وه‌زیری بێهدشاتی لوبنان ڕایگه‌یاندووه كه ئاماری قوربانییانی ئه‌م ڕووداوه جار له‌گه‌ڵ جار ده‌چێته‌سه‌ره‌وه. شایانی باسه، ئاستی ته‌قینه‌وه‌كه به‌ڕاده‌یه‌ك بووه كه ژماریه‌كی زۆر له ماڵه‌كانی نزیك ئه‌م ڕووداوه به ته‌واوی له‌ناوچوون. له لایه‌كی دیكه‌وه “میشێل عۆن” سه‌رۆك كۆماری لوبنان سه‌باره‌ت به‌م ته‌قینه‌وه‌یه ڕایگه‌یاندووه: كه ٢ هه‌زار و ٧٥٠ تۆن “نیتراتی ئامۆنیۆم” كه له ئاماده‌كردنی كوود و بۆمب به‌كار ده‌هێنرا، بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له به‌نده‌ری به‌یرووت و به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئیمه‌نی ڕاگیرابوو و هۆكاری ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره.