دانیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، له چواره‌مین ڕۆژی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی سه‌رتاسه‌ری كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی نه‌وت له شاره‌كانی ئێران، ژماره‌یه‌كی دیكه له كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی نه‌وت و شیركه‌ته‌كانی سه‌نایعی گاز و پێترۆشیمی، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و به مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه نه‌وتییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران په‌یوه‌ست بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای مانگرتنی پێرسۆنێلی نه‌وتی ئازادگانی شۆمالی له ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، كارمه‌ندان و كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی دیكه‌ی ئێران له‌وانه، پارسیان، پێترۆشیمی له‌مه‌رد، پاڵاوگه‌ی ئابادان، وزه‌خانه‌ی بیدخون، پاڵاوگه‌ی جه‌فیر شیركه‌تی ئاترۆپارت، شیركه‌تی جه‌هانپارس ئیلام ـــ مێهران و پاڵاوگه‌ی فازه‌كانی ٢٢ و ٢٤ی پارسی جنووبی كه‌نگان، مانیان له‌كاره‌كانیان گرت و ئه‌مڕۆش كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئیسفه‌هان، فازی ١٤ی په‌یمانكاری مه‌توری، وزه‌خانه‌ی سیكلی ته‌ركیبی مه‌شهه‌د “مه‌پنا بۆیلێر” و هه‌روه‌ها پێترۆشیمی ڕازی له ماه‌شه‌هر، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.