كرێكارانی فوولادی سه‌نگان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه له‌ژێر چاودێری شیركه‌تی په‌یمانكاری قه‌یسه‌ری شیركه‌تی فوولادی كوشان كار ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به‌م كۆبوونه‌وه‌یه ڕایانگه‌یاندووه: هه‌ركامیان ٤ تا ٦ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی نه‌دراوه. ده‌شڵێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و حه‌قی بیمه‌كانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆیان پێكهێناوه، به‌ڵام تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن.
