ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی هێرشی گرووپی تیرۆریستیی بوكوحه‌رام بۆسه‌ر كه‌مپێك له سنووری نیجه‌ریه لانیكه‌م ١٦ كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
شاره‌داری ناوچه‌ی “مۆزگۆ” كه له نزیك سنووری باكووری نیجه‌ریه هه‌ڵكه‌وتووه له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه، چه‌كدارانی بوكوحه‌رام به‌ره‌و كه‌مپێكی ئاواره‌كان نارنجۆكیان هاویشتووه. جه‌معیه‌تی ئاواره‌كانی ئه‌م كه‌مپه نزیك به ٨٠٠ كه‌س به‌رئاورد كراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه له‌و هێرشه‌دا چه‌ندین منداڵیش گیانیان له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه، به‌هۆی هێرشی گرووپی توندئاژۆی بوكوحه‌رام له‌ماوه‌ی یه‌ك ده‌یه‌ی ڕابردوودا، ٣٠ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و سه‌دان هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ئاواره بوون.