ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، پێ ناوه‌ته ناو ٥٠مین ڕۆژی خۆیه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش و به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری “په‌رداخت كردنی خێرای حه‌قده‌سته‌كانیان، تازه‌كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ركار، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئۆمیدی ئه‌سه‌دبه‌یگی، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازیی له شیركه‌ت، گه‌ڕانده‌وه‌ی سه‌رمایه دزراوه‌كانی شیركه‌ت و كۆتایی هێنان به كاری به‌ڕێوه‌به‌رانی خانه‌نشین كرا‌و بوون.