كرێكارانی كارخانه‌ی “هێپكۆ”ی ئه‌راك، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له‌ژێر پردی “به‌ختیاری” له‌نزیك هێڵی ڕێگای ئاسن، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی جۆزه‌ردان و پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵیان و هه‌روه‌ها به‌شێك له مۆتاڵباتی ساڵه‌كانی ٩٥ و ٩٦یان، ڕایانگه‌یاندووه: به‌دوای چه‌ندین مانگ به لارێدابردنی بیروڕای گشتی سه‌باره‌ت به سپاردنی هێپكۆ به شیركه‌تی “ئێمیدۆر”، ٥٥ له‌سه‌دی سه‌هامی ئه‌م كارخانه‌یه به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی سپێردراوه. ده‌شڵێن: سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ده‌بێ زیاتر له ١٧ له‌سه‌دی سه‌هامی خۆی تا كۆتایی ساڵی ٩٩ بفرۆشێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بارودۆخی كاری ئه‌م كرێكارانه نادیاره و بیلاتهكلیفن.