كرێكارانی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی كه له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری، خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ستی دواخراوی چوار مانگ و هه‌روها په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی بوون، پێشتریش ڕایانگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی شاره‌داری بایه‌خ به خواسته‌كانیان نه‌ده‌ن، درێژه به مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ده‌ن.
