شۆفیر تاكسیه‌كانی تاران، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌م بوونی كه‌ره‌سته‌ی پێشگیری له نه‌خۆشیی كۆرۆنا، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زیاتی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان ڕایانگه‌یاندووه كه له باردۆخی قه‌یراناویی بڵاوبوونه‌وه نه‌خۆشیی كۆرۆنادا پێویسته به‌خێرایی و له ئاستێكی به‌ریندا، ده‌ستیان به كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندرووستی ڕایگات و ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه به‌هۆی ڕاگه‌یاندنی باروودۆخی سوور له تاران، نیگه‌رانی سڵامه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیانن. شایانی باسه، ناڕه‌زایه‌یتی شۆفیر تاكسیه‌كان، له‌ئاست كه‌مبوونی كه‌ره‌سته و ئیمكاناتی پێشگیری له ویرووسی كۆرۆنا، له ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٨ه‌وه هه‌تا ئێستا درێژه‌ی بووه.
