كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ناڕازیی پاڵاوگه‌ی پارسیان، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به نادیاربوونی بارودۆخی كاریان و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له كاتژمێر ٧ی به‌یانییه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: له ٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی په‌سه‌ندكراوی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به گۆڕینی بارودۆخی كاریان له په‌یمانییه‌وه كراون به قه‌راردادیی، به‌ڵام له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا هه‌ندێ له مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه و دیاریش نییه كه كه‌ی په‌رداخت ده‌كرێ. ده‌شڵێن: له حاڵێكدا كه قه‌رارداده‌كانیان به پێ بڕوانامه‌ی خوێندنی كارناسی و كارناسی باڵا و هه‌روه‌ها به پێی بارودۆخی كه‌شوهه‌وا دیاری كراوه، هێشتا ئه‌م مه‌زایایه له حقووقی مانگانه‌یان ڕه‌چاو نه‌كراوه.