کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

قوربانی بوونی چوار كرێكار به‌ ڕووداوی شوێنی كار

له‌ ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی تاران و ئیسفه‌هان، دوو كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون.

له‌ یه‌كه‌م ڕووداودا، سێ كرێكاری شاره‌داریی تاران له‌كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ پردی “سه‌ید خه‌ندان” به‌ هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ، تووشی حادیسه‌ بوون و له‌ ئه‌نجامیدا كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له‌ شه‌قامی “میرزاتاهێر” له‌ ئیسفه‌هان، به‌هۆی داڕمانی ئاوار به‌سه‌ریدا، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی تاراوگه‌ دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

-

کوژرانی ژنێک به‌ بیانووی شه‌ره‌ف لەلایەن براکەیەوە له‌ مه‌شهه‌د

-

درێژه‌ی دروشم نووسینی ئازادیخوازان بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان له‌ ڕوودباری جنووب

-

مانگرتنی كامیۆنداران له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كوشتنی دوو شارومه‌ند له‌لایه‌ن ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ توركیا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-