ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی گه‌لاوێژ، هه‌زاران كه‌س له “مێنیسك” پێته‌ختی بلاڕووس هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له ئاست دسه‌ڵاتی دیكتاتۆری “لوكاشنكۆ”، سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته، ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، چاوه‌دێرانی سیاسی ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م خۆپیشاندانه له مێژووی بلاڕووسدا، له كاتی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته له یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت، به‌گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان دێته ئه‌ژمار و نزیك ٢٥ هه‌زار كه‌س تێیدا به‌شداریان كردووه. شایانی باسه، لۆكانشكۆ، سه‌ره‌ڕای توندبوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، له ٦مین ده‌وره‌دا هێشتا سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵایه‌ته. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كێشه‌ی ئابووری، بێكاری و هه‌روه‌ها ناكارامه بوونی ده‌وڵه‌ت له كۆنتڕۆڵ كردنی ویرووسی كۆرۆنا له زۆمره‌ی سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌رییه دژبه ده‌وڵه‌ت.