به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی ناوچه‌ی “مۆزده‌ك” له شارستانی بویر ئه‌حمه‌د، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مبوون و قه‌تع بوونی ئاو له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دانیشتووانی ناوچه‌ی مۆزده‌ك له شارستانی بویر ئه‌حمه‌د له ئاست قه‌تع بوونی دایمی ئاو و سووتانی كوولێر و ئامێره‌كانی پاڵاوتن ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه به چوونه‌سه‌روه‌ی پله‌كانی گه‌رما و نه‌بوونی ئاو و له كار كه‌وتنی ئامێره‌كانی سهرمازا، گرفتی زۆری بۆ بنه‌ماڵه‌كان به تایبه‌ت منداڵان درووست كردووه.