كارمه‌ندانی به‌شی بێهداشت و ده‌رمانی ئینگلیس، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، به ئه‌نجام دانی ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیی، خوازیاری زیادكردنی حقووقه‌كانیان بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س له كارمه‌ندانی به‌شی بێهداشت و ده‌رمان له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی “سێت توماس” ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه. ناڕازییان به ڕه‌چاوكردنی ڕێوشوێنه‌كانی ئیمه‌نی، به تێپه‌ڕبوونی له پردی “وێست مینیستێر” و بینای په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته، به‌ره‌و نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له شه‌قامی داونینگ ڕێپێوانیان كرد. ناڕازییان وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه ٥٤٠ كه‌س له هاوكاره‌كانیان به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “ئه‌م پێشهاتانه به‌هۆی لاوازی سیستمی بێهداشتی ئینگلیس هاتووه‌ته ئاراوه” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
