كرێكارانی خزمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی به‌نده‌ری خومه‌ینی له ئۆستانی خووزستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی چه‌ندین مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران له ئاست وه‌دواكه‌وتنی به‌رده‌وامی حه‌قده‌سته‌كانیان، ناڕازین و له ڕۆژی دووشهممههوه هه‌تا ئێستا له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان وه‌ربگرن. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه ٣ مانگی حه‌قده‌ستی ئه‌مساڵ و ٥ مانگی حه‌قده‌ستی ساڵی ڕابردوویان پێنه‌دراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه باروودۆخی پیشه‌ییان ناله‌باره و قه‌رارداده‌كانیان له‌گه‌ڵ چه‌ندین په‌یمانكار و به‌شێوه‌ی “سپی ئیمزا” و یه‌ك لایه‌نه‌یه.