كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی كارخانه‌ی “سابوون سازی” خۆڕه‌مشار، ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ گه‌لاوێژ، له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ڕابردوودا، بۆ جارێكی دیكه له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها نه‌خرانه‌وه گڕی كارخانه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شیركه‌تی سه‌نایعی بێهداشتی “یاس” ساڵی ١٣٨٧ له لایه‌ن بۆنیادی شه‌هیده‌وه واگوزار كرا. ئه‌م شیركه‌ته ساڵی ٩٠ له‌گه‌ڵ قه‌یران به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه و سه‌رئه‌نجام ساڵی ٩٣ چالاكییه‌كانی ڕاگیرا و به‌هۆیه‌وه ٣٠٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه له‌كار بێكار بوون. شیركه‌تی سه‌نایعی بێهداشتی “یاس” له‌هه‌مان ساڵ له مزایهدیهك له لایه‌ن شیركه‌تی “بۆرنا تێجارهت” كڕدرا و خاوه‌نانه‌ی ئه‌م شیركه‌ته به‌ڵێنیان دا كه حه‌قده‌ستی كرێكاره‌كان په‌رداخت بكه‌ن. كرێكارانی ناڕازیی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیدار كۆبوونه‌وه‌ی ئێعتڕازییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای واده و به‌ڵێنه‌كان هێشتا مۆتاڵباته‌كانیان به ته‌واوی په‌رداخت نه‌كراوه و له خستنهوهكاری كارخانه هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
