به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ١٣ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕزایهتییهكانی مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٦ له خومه‌ینی شار دادگایی كران و ٥ كه‌سیان به ناوه‌كانی “مێهدی ساڵحی قه‌لعه شاهرۆخی، محه‌ممه‌د به‌ستامی، مه‌جیدی نه‌زه‌ری كه‌نده‌ری، هادی كیانی و عه‌باس محه‌ممه‌دی” هه‌ركام به ٢ جار ئێعدام مه‌حكووم كراون.
به پێی ئه‌م حوكمه كه له‌ڕێكه‌وتی ١٩ی ڕێبه‌ندانی پاره‌كه له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری ئیسفه‌هان ده‌ركراوه، ئه‌م پێنج كه‌سه به تۆمه‌تی “مه‌حاره‌به”، “تێكدانی ئه‌منییه‌تی گشتی” هه‌ركام به ٢ جار ئێعدام و ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون. شایانی باسه، ئه‌م حوكمه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ڕاده‌ستی دیوانی باڵای وڵات كراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، دادگوسته‌ری ئۆستانی ئیسفه‌هان باسی له ده‌ركرانی حوكمی “مفسد فی الارض” بۆ ٨ كه‌س له ناڕازییان خۆپیشاندانه‌كانی به‌فرانباری ساڵی ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٨ له‌م ئۆستان كردبوو.