ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پاسێكی تایبەت بە گواستنەوەی سەربازانی توركییه لە ڕێگەی نێوان “مێرسین ــــ كرامان” لە سنووری مێرسین، وەرگەڕاوە.
له‌م پێوه‌نده‌دا، وەزارەتی بەرگریی توركییه ڕایگه‌یاندووه: به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه پێنج سه‌رباز گیاینان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون. بە گوێرەی راگەیاندراوه‌كه‌ی وەزارەتی بەرگریی توركییه، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە ڕێگەی نێوان “مێرسین ــــ كرامان” لە سنووری مێرسین، پاسێكی تایبەت بە گواستنەوەی سەربازانی توركییه وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە پێنج سەرباز مردوون و ١٠ سەربازی دیكەش بە سەختی بریندار بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، دۆخی ته‌ندرووستی برینداره‌كان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه و ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان له‌ئارا دایه.
