به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، سه‌ره‌ڕای پێداگریی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی موحه‌ڕه‌م، به‌رپرسانی ته‌ندرووستیی ڕایانگه‌یاندووه كه له ٢٥ ئۆستانی ئێران له باروودۆخی نائاسایی دان و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری كۆرۆنا له‌ئارادایه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، به‌رپرسانی ته‌ندرووستیی كۆماری ئیسلامی ڕایانگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا ٢١٢ كه‌سی دیكه به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئاماری ڕه‌سمی گه‌یشتووه‌ته ١٥ هه‌زار و ٩١٢ كه‌س. هه‌روه‌ها ژماره‌ی گشت تووش بووان ٢٩٣ هه‌زار و ٦٠٦ كه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه، ئاماری ڕه‌سمی ئێران له لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانیه‌وه ته‌ئید ناكرێت و به باوه‌ڕی زۆرێك له ناوه‌نده ئاماره سه‌ربه‌خۆكان، ژماره‌ی تووش بووان و قوربانیانی كۆرۆنا، چه‌ندین به‌رابه‌ر زیاتر له ئاماری ناوه‌نده‌كانی ڕژیمه.
