كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگای ئاسنی ناحییه لۆرستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها كێشه‌وگرفتی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
كرێكارانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌یان، وێڕای داواكاری بۆ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان و حه‌قی بیمه‌كانیان له لایه‌ن كارفه‌رما به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنێكه‌وه هاوپشتی خۆیان له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان له لۆرستان ڕاگه‌یاند. له به‌شێك له‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه: “تاكاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانمان دابین نه‌كرێ، ناچینه‌وه سه‌ر كاره‌كانمان”.