كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی كارخانه‌ی سیمانی لووشان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كان سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار له لایه‌ن خاوه‌نی ئه‌م كارخانه‌یه، له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی مه‌عده‌نی به‌ردی ئاهه‌كی “ته‌خت ئاسمان” ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٢وه به‌دوای داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه، ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه بێكار كراون و له‌م ژماره‌یه ٦٧ كه‌سیان چاوه‌ڕێ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كارن. ڕاشیانگه‌یاندووه: كارخانه‌ی سیمانی لووشان ساڵی ٩٥ به‌ته‌واو ده‌موده‌زگا و كه‌ره‌سته‌كانییه‌وه وێڕای مه‌عده‌نێكی گه‌وره‌ی به‌ردی ئاهه‌ك، فرۆشترا به په‌یمانكارێك و ناوبراو به‌ڵێنی دا كه سه‌رجه‌م ئه‌م كرێكارانه بێنێته‌وه سه‌ركار، به‌ڵام به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ٤ ساڵ، هێشتا ئه‌م به‌ڵێنه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
