ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، خه‌ڵكی شاری پۆرتله‌ندی ئه‌مریكا بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ترامپ له به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌كان و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییانه له ئه‌مریكا، بووه‌ته هۆی به‌ربڵاوتربوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌م وڵاته. شایانی باسه، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هێزی فێدێراڵی نادرووه بۆ شاری پۆرتله‌ند، خوازیاری به‌رنگاربوونه‌وه‌ی جیدی هێزه‌كانی پۆلیس له‌گه‌ڵ ناڕازییان بووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه جگه له پۆرتله‌ند، خۆپیشاندان له شاره‌كانی سیاتێل له ئه‌یاله‌تی واشینگتۆن و هه‌روه‌ها ئۆكله‌ند له ئه‌یاله‌تی كالیفۆڕنیا، هه‌روا به‌رده‌وامه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له‌ئه‌نجامی خۆپیشاندانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ژوئیه له شاری “ئاستین” له ئه‌یاله‌تی تێگزاس، هاووڵاتییه‌ك به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس گیانی له‌ده‌ستداوه و ده‌وترێ كه ژماره‌یه‌كیش له شاری سیاتێل له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
