کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن

تجمع کارگران اخراجی کنتورسازی قزوین 4

تجمع کارگران اخراجی کنتورسازی قزوین 4

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی مانگی گه‌لاوێژ، نزیكه‌ی ٢٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ده‌ركرانیان له‌ به‌رامبه‌ر وروودی ئه‌م كارخانه‌یه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوخۆی كارخانه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستی به‌كار كردووه‌، له‌ سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ بیانووی ته‌واوبوونی قه‌راردادی كاری كرێكاران، پێشی به‌ چوونه‌وه‌ی ٢٠٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ گرتووه‌. ناوبراو وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ پێشینه‌ی چالاكی هه‌ندێك له‌م كرێكارانه‌ بۆ زیاتر له‌ ٢٥ ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ڕایگه‌یاند، پێشتر ٣٥٠ تا ٤٠٠ كرێكار له‌ كارخانه‌ی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن كاریان ده‌كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی ده‌ركرانییان به‌ بیانووی جۆراوجۆر ئێستا ژماره‌یان بۆ ٢٠٠ كرێكار كه‌م بووه‌ته‌وه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ به‌شی سه‌ره‌كی كێشه‌وگرفته‌كانیان پێوه‌ندی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیانه‌وه‌ هه‌یه‌ ڕاشیانگه‌یاندووه‌، له‌ ساڵی ٩٥وه‌ هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی ٢٥ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیشیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌.