كارمه‌ندانی شیركه‌تیی شاغڵ له به‌شی بێهداشت و ده‌رمان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان كه پێكهاتبوون له په‌ره‌ستاران، كادری ژووری جه‌رڕاحی و بێهۆشی، ئازمایشگا، ده‌روون ناسان، پزیشكان و ته‌غزییه، خوازیاری نه‌مانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان و گۆڕینی بارودۆخی دامه‌زراندنیان له په‌یمانییه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی بوون. به‌وته‌ی ناڕازییان، گۆڕینی بارودۆخی كاریان له‌و ڕووه‌وه گرینگی هه‌یه كه لانیكه‌م به‌و حقووقه دیاریكراوه‌ی په‌سه‌ندكراوی شوڕای باڵای كار، كار ده‌كه‌ن و له سه‌رجه‌م مه‌زایاكان به‌هره‌مه‌ندن.