كۆمه‌ڵێك له بازاڕییان و دووكاندارانی قێشم كه ماوه‌یه‌كی زۆره كالاكانیان له گۆمۆرك ماوه‌ته‌وه و له‌سه‌روبه‌ندی خراپبوون دان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ له شه‌قامه‌كانی ئه‌مشاره ده‌ستیان كرد به ڕێپێوان.
ناڕازییان به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “بازاڕیی حیمایه‌ت حیمایه‌ت” له‌ئاست داخرانی گۆمۆركی قێشم و ڕاگیرانی كالاكانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌وته‌ی ناڕازییان، له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا كالاكانیان به بیانووی كۆرۆنا له گۆمۆرك ماوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌وانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
