به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “سۆهەیلا حیجاب”، بەندکراوی سیاسی لە زیندانی قەرچەکی وەرامین دوای ٣٩ ڕۆژ مانگرتن له خواردن، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “سۆهەیلا حیجاب”، ڕۆژی هەینی ٣گەلاوێژ دوای ٣٩ ڕۆژ و جێبەجێ کرانی بەشێک لە داواکارییەکانی لهوانه، ئازادی خۆشک و براکەی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. شایانی باسه، ڕۆژی هەینی نزیکەی ٢٥ کەس لە هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات سەردانی سوهەیلایان کردووە و داوایان لێ کردووە کە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت و ئەویش بە مەرجی ئازادی خۆشکهکەی حازر بووە کە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، “سۆهەیلا حیجاب”، پارێزەر و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردان لە بەندی قەرەنتینەی زیندانی قەرچەکی وەرامین بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی نالەباری شوێنی ڕاگیرانی و گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەکەی مانی لە خواردن گرتبوو.
