ئێوارێ ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، خۆپیشاندەرانی ئەمریکایی ئاگریان لە بینای دادگایەکی شاری ئۆکلاند له ویلایەتی کالیفۆرنیا بەردا، هاوکات، پەنجەرەی بنکەی پۆلیسیان شکاند و هێرشیان کردووه‌ته سەر لایەنە ئەمنییەکان.
میدیاكانی ئه‌مریكا له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: به سه‌دان خۆپیشاندەر ئاگریان لە دادگای ئۆکلاند بەرداوە و هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی پۆلیس. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ماوەی چەند مانگێکە، لەدوای کوژرانی جۆرج فلۆید، هاوڵاتیانی ئەمریکا دژی رەگەزپەرستی و توندوتیژی پۆلیس خۆپیشاندان دەکەن و هه‌تا ئێستاش، ده‌یان كه‌س به‌هۆی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌وه برینداربوون و به سه‌دان كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.