كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “هێپكۆ”ی ئه‌راك، ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها نادیاربوونی بارودۆخی كاریان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی شیركه‌تی هێپكۆ كه له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه، سه‌ره‌ڕای نه‌درانی مۆتاڵباته‌كانیان له‌ئاست نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاریان به‌دوای سپاردنی به‌شێكی له سه‌هامی شیركه‌ت له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت به “شستا” ناڕازیین. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چه‌ندین به‌نێر خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی جۆزه‌ردان، پووشپه‌ڕ و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی له‌م شیركه‌ته بوون.
