كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ته‌عاون مه‌سكه‌نی وه‌حده‌تی ڕێكخراوی كاروباری ئیداری و دامه‌زراندن، ڕۆژی شه‌ممه به كۆبوونه‌وه له شوێنی زه‌وییه كڕدراوه‌كانیان له “مێهرشار”ی كه‌ره‌ج، له‌ئاست ڕێگه پێنه‌دان به بیناكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون به‌دوای ٣١ ساڵ، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازییان، نزیكه‌ی ٤٥٠ كه‌س له كارمه‌ندانی ڕێكخراوی كاروباری ئیداری و دامه‌زراندن، له ساڵی ١٣٦٩ به‌هیوای كڕینی ماڵ ئه‌م زه‌وییانه‌یان له بۆنیادی موسته‌زعه‌فان كڕیوه، به‌ڵام هه‌تا ئه‌مڕۆ ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه كه ماڵه‌كانیان بینا كه‌ن. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه مه‌ودای چه‌ند كیلومیتری ئه‌م زه‌ویانه، یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوونی “مه‌سكه‌ن مێهر” بینا كراون.