به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسی “زه‌ڕین شار” له ئیسفه‌هان ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی گه‌لاوێژ له به‌رامبه‌ر ئیداری گشتی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئه‌م ئۆستانه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته،سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌كساڵ به‌سه‌ر په‌سه‌ندكرانی گه‌ڵاڵه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م مۆعه‌لیمانه و پێویستی زۆری ناوچه‌ی له‌نجان به مۆعه‌لیم، هێشتا هیچ هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به دیاری كردنی ته‌وه‌ری دامه‌زراندنی ئه‌م مۆعه‌لیمانه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه مۆعه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسی زه‌ڕین شار ده‌ست بده‌نه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رببڕن.