له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی گهلووگا له مازه‌نده‌ران و گۆنبه‌د كاووس، دوو كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی پێویست، گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، دوو كرێكاری بیناسازیی له‌كاتی كار به ده‌زگای باڵابه‌ر له بینایه‌كی نیوه‌كاره له شارستانی گهلوگا له ئۆستانی مازه‌نده‌ران، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به سه‌ختی برینداربوون و پاش ڕاگوزێرانیان بۆ نه‌خۆشخانه، یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكاره‌كه‌ی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربووه. شایانی باسه، دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌م كرێكاره ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه. هه‌روه‌ها كرێكارێكی كارخانه‌یه‌ك له گۆنبه‌د كاووس به‌هۆی گیركردنی ده‌ستی له‌ناو ده‌زگا، به سه‌ختی بریندار و ده‌ستبه‌جێ گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.