ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری پۆرتله‌ند له ئه‌یاله‌تی ئۆرێگانی ئه‌مریكا، ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ ناڕازییانی دژبه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له‌مشاره تێكهه‌ڵچوون.
شایانی باسه، پۆلیسی مه‌حه‌للی و مه‌ئموورانی فێدێراڵ بۆ بڵاوه‌پێكردن به خۆپیشانده‌ران، گازی فرمێسكڕێژیان به‌كار هێناوه. خۆپیشاندانه‌كان دژبه كوشتنی “جۆرج فلۆید” و سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی پۆلیس دژبه هاووڵاتییان ڕه‌ش پێست له‌م وڵاته، له دوو مانگ له‌مه‌وه‌به‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه و بڵێسه‌كانی بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی ئۆرووپاییش ته‌شه‌نه‌سه‌ندووه. ناڕازییان خوازیاری كۆتایی هێنانی توندووتیژی نواندنی پۆلیس له‌ئاست هاووڵاتییان به تایبه‌ت هاووڵاتییان ڕه‌ش پێست له‌م وڵاته‌ن.