ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، كوشتنی ژنێكی لاو له توركییه له لایه‌ن خوشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی، شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندانی له شاره‌كانی توركییه به‌دواوه بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ده‌وڵه‌تی خۆپارێزی ئه‌ردۆغان بنه‌ماكانی پیاوسالاری له كۆمه‌ڵگای توركییه به‌هێزه ده‌كات. “پینار گۆلتهكین” خوێندكاری بواری ئابووری له زانكۆی “موغله” كه خۆی ئاماده كردبوو بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی كارناسی باڵا، له لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشوویه‌وه كوژرا. ئه‌مه له كاتێكدایه كه حه‌فته‌ی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی “گولته‌كین” باسیان له بێسه‌روشوێن بوونی كچه‌كه‌یان كردبوو و پێنج ڕۆژ دواتر، ته‌رمی نیوه‌سووتاوی “پینار” له یه‌كێك له دارستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ر دۆزرایه‌وه. به پێی ئاماری چالاكانی گرووپی “ئێمه كوشتنی ژنان ڕاده‌گرین”، له توركییه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا ١٤٦ ژن له‌م وڵاته كوژراون.
