شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی، به هه‌زاران كه‌س له دانیشتووی شارۆچكه‌ی “قۆدسی ڕۆژئاوا” به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ماڵی “بێنیامین نێتانیاهوو” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌سه‌ر بانگهێشتی گرووپێك ناسراو به “بزووتنه‌وه‌ی ئاڵای ڕه‌ش پێسته‌كان” له نزیك ماڵی سه‌رۆك وه‌زیران له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم به‌ڕێوه‌چووه. شایانی باسه، نێتانیاهوو به “گه‌نده‌ڵی، سووئیستفاده له متمانه‌ی خه‌ڵك و وه‌رگرتنی به‌رتیل” تاوانبار كراوه. سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل تاوانباره به‌وه‌یكه له كه‌سانی ده‌ست ڕۆیشتوو به‌رتیلی وه‌رگرتبێ و به‌كڕینی خاوه‌ن میدیاكان، كارێكی كردووه كه وێنایه‌كی باش له خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیشان بدرێت. له لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس له ده‌ورووبه‌ری ماڵی نێتانیاهوو جێگیربوون و پێشیان به چوونی خه‌ڵك بۆ ئه‌م شوێنه گرتووه. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، له‌ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.