ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه لە ناوچەى شەیخییە لە پارێزگای سەماوە لە باشوری عێراق گۆڕێکى بەکۆمەڵی دیكه كه تهرمی به دهیان ژن و منداڵی تێدابووه دۆزراوهتهوه.
ڕۆژی سێشەممە لیژنەیەکى سەر بە وەزارەتی شەهیدان دەستیان کردووە بە هەڵدانەوەى گۆڕەکان. بە پێی زانیارییەکانی لیژنەکە، گۆڕەکە تهرمی زیاتر لە ٧٠ کەسی تێدا بووه کە بەشێکى زۆریان ژن و منداڵ بوون کە لە لایەن ڕژیمی پێشووی عێراقەوە لەو شوێنە گولـلەباران کراون. ئەمە لە کاتێکدایە، ههتا ئێستا به سەدان گۆڕی دیكهی بە کۆمەڵی ئەنفالکراوەکان نەدۆزراونەتەوە و چەندین گۆڕیش کە شوێنەکانیان زانراوە تا ئێستا هەڵنەدراونەتەوە.