به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئیسڕائیل ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر شوێنی نیشته‌جێ بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته له شاری ئۆرشه‌لیم، كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون.
ناڕازییان هۆكاری ئه‌م داواكه‌رییه‌یان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ بێ توانایی ناوبراو له مۆدیرییه‌ت قه‌یرانی كۆرۆنا و تێوه‌گڵانی به گه‌نده‌ڵی ماڵی. ئه‌م خۆپیشاندانه له‌حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چووه كه نێتانیاهوو له‌م دواییانه‌دا بۆ پێنجه‌مین جار وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل هه‌ڵبژێردراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشانده‌ران خوازیاری بایه‌خ دانی زیاتری ده‌وڵه‌ت به دواهاته‌كانی سه‌رچاوه گرتوو به‌هۆی قه‌یرانی كۆرۆنا له‌م وڵاته بوون.
