ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی كوت عه‌بدوڵڵا، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری خووزستان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد به ناوه‌رۆكی ناڕه‌زایه‌تی، خوازیاری په‌رداختی چوار مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و حه‌قی بیمه‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها كرێكاران ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رینی نه‌خۆشیی كۆرۆنا و گه‌رمای تاقه‌ت پڕووكێنی خووزستان، ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان لهخوارێیه و ته‌نانه‌ت ئه‌و حهقدهستانهشیان به چه‌ند مانگ دواخرانه‌وه پێده‌درێ.