كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌نداوی شه‌فاڕوود له رزوانشه‌هر، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ٥ مانگ به‌سه‌ر ته‌عتیل بوونی كارگه‌ی به‌نداوی شه‌فاڕوود له ئۆستانی گیلان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ئه‌م كرێكارانه هه‌روا بیلاته‌كلیفن و ٢٥٠ كرێكار ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كار ده‌ربكرێن. به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌دوای ڕاگیرانی چه‌ند مانگه‌ی كار له‌م به‌نداوه، به‌دوای پێدانی به‌ڵگه‌ی پێویست ئه‌م كارگه‌یه به لانیكه‌می هێزی كاره‌وه ده‌ستی كرده‌وه به كاره‌كانی. ده‌شڵێن: به سه‌رنج دان به‌وه‌یكه ماوه‌ی قه‌راردادكانیان تا كۆتایی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه بوو، هێشتا زۆرێك له كرێكاران چاره‌نووسیان نادیاره و به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ٥ مانگ هه‌روا بێكارن.